Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 10

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ١٠
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە و كارتان بە شەرعەكەی كردووە، کاتێک ئەو ئافرەتە ئیماندارانەی کە کۆچ دەکەن (لە مەککەوە) و دێن بۆ لاتان، تاقیان بکەنەوە (بەوەی کە ئایا تەنھا لەبەر ڕەزامەندی الله تەعالا ھاتوون، بێگومان پەروەردگار ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە لەوەی لە دڵ و دەروونیانداهەیە، جا کە زانیتان کە باوەڕدارن ئەوە نەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێباوەڕەکانیان، نە ئەو ئافرەتانە بۆ ئەو مێردە بێباوەڕەکانیان حەڵاڵن، نە ئەو بێباوەڕانەش حەڵاڵن بۆ ئەو ئافرەتە باوەڕدارانە، ئەو مارەییانەی کە مێردەکانیان بۆ ئەم ئافرەتە باوەڕدارانەیان سەرف کردوە بۆیان بگێڕنەوە، پاشان دوای ئەوەی کە (عیددەیان بەسەر چوو) ھیچ تاوان و گوناھێک نییە لەسەر ئێوە کە مارەیان بکەن بەمەرجێک کە مارەییان بدەنێ، ھیچ کەسێکیش لە ئێوە با ئافرەتانی بێباوەڕ لای خۆی نەھێڵێتەوە ومارەیان نەکەن، جا ئەگەر ئێوی موسڵمانیش مارەییەکتان داوە بەو ئافرەتە بێباوەڕانە لێیان وەربگرنەوە، ئەوانیش با داوای ئەو مارەییە بکەن کە داویانە بەو ئافرەتە باوەڕدارانەی کە بەجێیان ھێشتوون، ئا ئەمەیە فەرمان وحوکمی الله تەعالا کە خۆی حوکمی پێ دەکات لە نێوانتاندا، وە ھەر الله زانا و کار بەجێ ودانایە و هیچ شتێكی لا شاراوە نییە .