Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 11

وَإِن فَاتَكُمۡ شَيۡءٞ مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ إِلَى ٱلۡكُفَّارِ فَعَاقَبۡتُمۡ فَـَٔاتُواْ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتۡ أَزۡوَٰجُهُم مِّثۡلَ مَآ أَنفَقُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ ١١
جا ئەگەر ھەندێک لە ھاوسەر و خێزانەکانتان لەدەست چوو بە گەڕانەوەیان بۆ ناو بێباوەڕان و (ئەوانیش مارەیان کردنەوە و مارەییەکەیان بۆ ئێوە نەگەڕاندەوە) ئێوەش کە جەنگتان لەگەڵدا کردن و غەنیمەت و ماڵ و سامانتان لێ گرتن بە ئەندازەی ئەو مارەییەی کە خەرجیان کردووە زیانی ئەو ئیماندارانە بگێڕنەوە لەو غەنیمەت و ماڵ و سامانەی لێتان گرتون، (دەی کەواتە) لەو پەروەردگارە بترسن کە ئێوە باوەڕدارن پێی ، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی.