Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 12

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ يُبَايِعۡنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشۡرِكۡنَ بِٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡرِقۡنَ وَلَا يَزۡنِينَ وَلَا يَقۡتُلۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأۡتِينَ بِبُهۡتَٰنٖ يَفۡتَرِينَهُۥ بَيۡنَ أَيۡدِيهِنَّ وَأَرۡجُلِهِنَّ وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ فَبَايِعۡهُنَّ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُنَّ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٢
ئەی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) ھەر کاتێک ئافرەتانی باوەڕدار ھاتن بۆ لات و بەیعەتیان دا پێت بەوەی کە ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوەڵ و شەریکی اللە تەعالا و دزی نەکەن و زینا و داوێن پیسی نەکەن و مناڵ و رۆڵەکانیان نەکوژن و زیندە بەچاڵیان نەکەن (وەک سەردەمی نەفامی) وە بە ھیچ شێوەیەک بوھتان نەکەن لە نێوان دەست و پێی خۆیاندا (واتە: منداڵی خەڵکی نەھێنن و بیکەن بە ھی خۆیان، یان کچە کۆرپەکانی خۆیان فڕێ بدەن و لە جێگای کوڕێک بھێنن و بیکەن بە کوڕی خۆیان) وە سەرپێچیت نەکەن لە ھیچ کارێکی چاک و خێردا، (ئەگەر ئەمانەیان کرد و پەیمانیان دا پێی) ئەوە تۆش پەیمان و بەیعەتەکەیان لەگەڵ ببەستە و داوای لێخۆشبوونیشان بۆ بکە لای اللە تەعالا ، بەڕاستی پەروەردگار خوایەکی گوناھـپۆشی میھرەبانە.