Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 13

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ قَدۡ يَئِسُواْ مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلۡكُفَّارُ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡقُبُورِ ١٣
ئەی باوەڕداران دۆستایەتی خۆشەویستی کۆمەڵ و ھۆزێک مەکەن کە اللە تەعالا خەشم و قینی خۆی لێگرتوون ( کە مەبەست پێی جولەکەکانە ) چونکە بەڕاستی ئەوانە بێ ھیوا و نائومێد بوون لەسەرفرازی بوونیان لە قیامەتدا، ھەروەک چۆن بێباوەڕەکان نا ئومێد بوون لە زیندووبوونەوەی مردووەکانی ناو گۆڕەکان، ( واتە بە ئەندازەی ئەوەی کە مردوو زیندوو بێتەوە لای بێباوەڕەکان ئەو جولەکانەش ھیوایان نییە بە پاداشت وەرگرتنەوە لای پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، کەواتە ئێوەش دۆستایەتیان مەکەن، چونکە زۆر جیاوازن لە ئێوە).