Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 3

لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ٣
(ئەگەر ئێوە لەبەر خاتری ماڵ و منداڵتان ئەوەتان کردووە کە ئەو بێباوەڕانە بیانپارێزن لە شاری مەککە) ئەوە لە ڕۆژی دواییدا ماڵ و منداڵتان و خزمانتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن، چونکە پەروەردگار لەو ڕۆژەدا لەیەکتان جیادەکاتەوە، باوەڕدار بۆ بەھەشت و بێ باوەڕیش بۆ دۆزەخ، هیچ یەكێكتان سوود بەویتر ناگەیەنێت، بەڕاستی اللە تەعالا بینایە بەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لە كاروكردەوەتانی لا نهێنی و شاراوە نییه، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە.