Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 4

قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ ٤
- ئەی باوەڕداران - بێگومان لە ئیبراھیم و ئەوانەی لە گەڵیدا بوون سەرمەشق و نمونەیەکی جوان ھەیە، کاتێک بە خزم و کەس و ھۆزە بێباوڕەکەی خۆیان وت : ئێمە بێزار و بەرین لە خۆتان و لەو بتانەش کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئێمە باوەڕمان نییە بە ئاینی ئێوە و دوژمنایەتی لە نێوانماندا پەیدا بووە (مادام ئێوە بەردەوام بن لەسەر کوفری خۆتان) تا ئەو کاتەی باوەڕ بە پەروەردگاری تاک و تەنھا دێنن (جا ئەگەر وا بوو ئەوە ئەم دوژمنایەتییە دەگۆڕین بۆ خۆشەویستیتان) ، پێویستە ئێوەیش ئاوا بە هۆزو خزم و كەسە بێباوەڕەكەتان بڵێن ، جگە لەو پەیمانەی کە ئیبراھیم دای بە باوکی و پێی وت : بێگومان داوای لێخۆش بوونت بۆ دەکەم (لای اللە تەعالا) جا ئێوە داوای لێخۆش بوونی اللە تەعالا مەكەن بۆیان ، چونكە ئەمە پێش ئەوە بوو كە ئیبراهیم بێ ئومێد بێت لە باوكی ، بۆیە كەسی ئیماندار بۆی نییە داوای لێخۆشبوون بكات بۆ موشریك ، وە هیچ سزای خوای لەسەر دوور ناخاتەوە ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بە تۆ بەستوە، وە ھەر بۆلای تۆشە گەرٍانەوەمان، وە سەرەنجامی ھەموو شتێکیش بۆ لای تۆیە لە رۆژی قیامەتدا .