Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 10

فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ١٠
جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە و تەواو بوو، ئێوەش بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا (بۆ بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ و بەجێهێنانی پێداویستیەكانتان) و داوای ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی اللە تەعالا بکەن لە ڕێگای بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵەوە، وە زۆر یاد و زیکری ئەو بکەن لەكاتی گەڕان بەدوای ڕزق و ڕزۆیدا، گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا یادی الله تەعالاتان لەبیر نەباتەوە تاوەکو ئەوەی پێتان خۆشە بە دەستی بهێنن و ئەوەی لێی دەترسن رزگارتان لێی بێت .