Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٩
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە و كار بە شەرعەكەی دەكەن ئەگەر بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا (واتە: ئەو بانگەی کە وتاربێژ لەسەر مینبەر دانیشتوە بۆ وتار، چونکە لەسەردەمی پێغەمبەر دا (صلی اللە علیە وسلم) یەک بانگ دەدرا، بەڵام لەسەردەمی عوسمانی کوڕیِ عەفاندا کردی بە دوو بانگ ئەویش لەبەر فراوان بوونی مەدینە تاوەکو خەڵکی گوێیان لێ بێت وخۆیان ئامادە بکەن بۆ بانگی دووەم) جا ئێوەش خێرا بڕۆن بەدەم یاد و زیکری اللە تەعالا و واز لە کڕین و فرۆشتن بھێنن، (چونکە کڕین و فرۆشتن لەپاش بانگ دانەوە حەرامە) تاوەكو سەرقاڵتان نەكات لە گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی الله تەعالا، ئا ئەو وازهێنانە لە كڕین و فرۆشتن لە دوای بانگ بۆ نوێژی هەینی و ڕۆیشتن بەدەم بانگەكەوە بۆ ئێوە خێرتر و چاکترە (لای پەروەردگارتان) ئەگەر ئێوە بزانن ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەو دەبوون.