Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 8

قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِي تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمۡۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨
- ئەی موحەمەد - بەو جولەكانە بڵێ: ئەو مەرگ و مردنەی کە لێی ھەڵدێن و دەترسن لێی، ئێستا بێت یان دواتر بێگومان ھەر پێتان دەگات و تووشتان دەبێت، وە پاشانیش دەگێڕێننەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی کە زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەک، ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ وئاگادارتان دەکاتەوە لەو کارو کردەوە (ناپەسەندانەی) کە لە دونیا دەتانكرد، وه تۆڵەی هەموویتان لێ دەسێنێتەوە.